02:29 - 05/06/2019
پارتی پێشنیارێكی نوێی یەكێتی لەبارەی كەركوكەوە رەتدەكاتەوە
پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشنیارێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، دەربارەی رێككەوتنێكی نوێ یان هەمواری رێككەوتنەكەی نێوانیان دەربارەی كەركوك رەتدەكاتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیارێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی بۆ هەمواركردنەوە یان رێككەوتنێكی نوێ دەربارەی پرسی كەركوك رەتكردۆتەوە و رایگەیاندووە پابەندن بەرێككەوتنە كۆنەكە و رێككەوتنی نوێش ناكەن.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، هۆكاری داواكاریەكەی یەكێتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كەماڵی تاڵەبانی پێیان وایە رێككەوتنی پێشوو كەمێك ناروونی تێدایە و پێویستە رێككەوتنی نوێ بكرێت.
بەپێی رێككەوتنەكەی پێشوو پرسی پارێزگاری كەركوك لەلایەن كابینەی داهاتووەوە بەرێككەوتن لەگەڵ بەغداد یەكلایی دەكرێتەوە و پاشان لەدوای رێككەوتنی هەرێم و بەغداد بارزانی و كۆسرەت رەسوڵ پارێزگارێك بۆ شارەكە دیاری دەكەن.
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم فراكسیۆنه‌كه‌ی به‌شداری كۆوبونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مانی نه‌كرد و ده‌نگی به كاندیدی پارتی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌دا و بیانوه‌كه‌ی یه‌كێتیش ئه‌وه‌بوو تا پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كلایی نه‌كرێـته‌وه ئاماده‌نین ده‌نگ به سه‌رۆكی هه‌رێم بده‌ن.