کوردستان

04:35 - 03/06/2019

كۆمه‌ڵ پاشگری ئیسلامی لاده‌بات و ئه‌میریش ده‌هێڵێته‌وه‌‌

پەیسەر

كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، له‌م ساڵدا كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت ده‌یه‌وێت، پاشگری ئیسلامی لابه‌رێت و ئه‌میریش بهێڵێته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌و كۆكن، كه‌ له‌م ساڵدا كۆنگره‌ی چواره‌م ببه‌ستن و تێیدا پاشگری ئیسلامی لابه‌رن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر كاری سیاسی بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، ره‌نگه‌ ناوی ئه‌میر بگۆڕدرێت بۆ ناوێكی تر، به‌ڵام مامۆستا عه‌لی باپیر وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می حزب ده‌مێنێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، ئه‌و پرسه‌ كۆتایی پێهاتووه‌ و به‌شداری ناكه‌ن و ده‌بنه‌ ئۆپۆزسیۆن.

عه‌لى باپیر له‌ ساڵیادى دامه‌زراندنى حزبه‌كه‌یدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پاشگرى ئیسلامى ئاسته‌نگ بێت بۆ به‌ره‌و پێشچوونى زیاترى كۆمه‌ڵ ئاماده‌ن، پاشگرى ئیسلامى له‌ حزبه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌.