کوردستان

04:24 - 03/06/2019

یه‌كێتی له‌وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك نزیك بووه‌ته‌وه‌‌

پەیسەر

یه‌كێتی له‌ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك نزیك بووه‌ته‌وه‌، به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك كردووه‌، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار و تا ئاستێكی زۆریش له‌وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك له‌رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه‌ ده‌بێت و یه‌كێتیش ته‌نها ئه‌و پۆسته‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌ نه‌ك ته‌واوی پشكی كورد له‌كه‌ركوك، و رێككه‌وتنه‌كه‌ش تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌بێت و دوای ئه‌وه‌ هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك به‌پێی قه‌باره‌ی خۆی پشكی پێده‌درێت.

تا ئێستا دیارنییه‌ ورده‌كارى دیكه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى یه‌كێتى ده‌یه‌وێت بیكات له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمان چییه‌. په‌یسه‌ر پێشتر ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتى له‌ پارتى نائومێد بووه‌و ده‌یه‌وێت پلانى بى جێبه‌جێ بكات و به‌ هاوكارى پێكهاته‌كان ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێته‌وه‌.