03:52 - 02/06/2019
ئاسته‌نگ بۆ كاندیدبوونى كوڕه‌كه‌ى مه‌حمود سه‌نگاوى دروستده‌بێت
مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، پێشتر ده‌ستبه‌ردارى كاندیدبوونى خۆى بووه بۆ وه‌زیرى پێشمه‌رگه، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى كوڕه‌كه‌ى كاندیدى وه‌زاره‌تى پلاندانان بێت، به‌ڵام ئێستا ئاسته‌نگ بۆ كوڕه‌كه‌ى دروست بووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، محمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی كاندید بكرێت بۆ وه‌زیری پلاندانان پاشه‌كشه‌ی له خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه كردووه، به‌ڵام له‌ئێستادا ماڵی تاڵه‌بانی ئاسته‌نگیان بۆ دروستكردووه و داوایانكردووه، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكات.
له‌ماوه‌ی رابردوودا مه‌حمود سه‌نگاوی رایگه‌یاند، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌سه‌ر هه‌واڵێكى پێشووى په‌یسه‌ر گوتى، كاروانی كوری كاندیدكردووه بۆ وه‌زیر و ئه‌گه‌ر دانه‌نرێت هه‌ڵوێستی ده‌بێت.
پێده‌چێت پشتیوانى ماڵى تاڵه‌بانى بۆ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، چانسى كاروان مه‌حمود سه‌نگاوى لاوازبكات، به‌وپێیه‌ى بڕیاره‌ده‌رى سه‌ره‌كى یه‌كێتى ماڵى تاڵه‌بانى و دواتریش كۆسره‌ت ره‌سوڵه.