کوردستان

02:48 - 02/06/2019

پارتی داواكارییه‌كی یه‌كێتی ره‌تده‌كاته‌وه‌‌

پەیسەر

یه‌كێتی به‌فه‌رمى داواى له‌ پارتى كردووه‌، كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك پرۆسه‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت بوه‌ستێندرێت، به‌ڵام پارتى داواكارییه‌كه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییاكانى په‌یسه‌رپرێس، له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌ رۆژی هه‌ینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌فه‌رمی داوای له‌پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌ هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت رابگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بدرێته‌ لیژنه‌ی دانوستانكاری هه‌ردوولا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن و پاشان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م تاوتوێ بكه‌ن.

پارتى له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا دواى رۆژێك ئه‌و داواكارییه‌ی یه‌كێتی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌. بڕیاره‌ یه‌كێتى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى پارتى بكات.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌تكردنه‌وه‌كه‌ی پارتیه‌. پێشتر پارتی و یه‌كێتی چه‌ند رێككه‌وتنێكیان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت واژۆكردووه‌، به‌ڵام دواتر رێككه‌وتنه‌كه‌ سه‌ریان نه‌گرت و یه‌كتریش به‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.