02:41 - 02/06/2019
نێچیرڤان بارزانی نیگه‌رانییه‌كانی به‌نامه‌یه‌ك بۆ مامی ده‌نێرێت
نێچیرڤان بارزانی به‌نامه‌یه‌ك، نیگه‌رانییه‌كانى خۆى له حزبه‌كه‌ى بۆ مه‌سعود بارزانی مامى ده‌نێرێت، به‌شێكى په‌یوه‌ندى به ئاشتى هه‌ورامى و هاوسه‌ره‌كه‌ى پێشوویه‌وه هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، نێچیرڤان بارزانی به‌نامه‌یه‌ك نیگه‌رانییه‌كانی له حزبه‌كه‌ى و مه‌سرور بارزانى ئاڕاسته‌ی مه‌سعود بارزانی كردووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاندووه، ئه‌و هه‌موو تۆمه‌ت و هه‌ره‌شه و سوكایه‌تیه به ئاشتی هه‌ورامی و هاندانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵای له‌سه‌ر تۆماربكات، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانی هێز بۆ ململانێی ناوخۆ ده‌بێت رێگری لێ بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی رۆژی پێنج شه‌ممه بكرێت، به‌ڵام بۆ ئاشتكردنه‌وه و به‌شداریكردنی نێچیرڤان بارزانی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ شه‌ممه دواخرا و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش جێگری سه‌رۆكی پارتی به‌شداری تێدا نه‌كرد.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى هه‌رێمى كوردستانه، پێشت په‌یسه‌ر بڵاویكردوه كه داواى دواخستنى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كردبوو كه تایبه‌ت بوو به ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم، تا فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌شدارى تێدابكات، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه دوانه‌خرا.