کوردستان

02:32 - 02/06/2019

پارتى سه‌باره‌ت به‌ لاهور شێخ جه‌نگى به‌فه‌رمى داوایه‌ك له‌ یه‌كێتى ده‌كات‌

پەیسەر

پارتی به‌فه‌رمی داوا له‌یه‌كێتی ده‌كات، پێگه‌ و به‌رپرسیارێتی لاهور شێخ جه‌نگییان بۆ روون بكه‌نه‌وه‌و رێگرى بكه‌ن، له‌ لێدوان و قسه‌كردنى سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانى هه‌ردوولا.

به‌پێی زانیاییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌فه‌رمی له‌رێگه‌ی كه‌مال كه‌ركوكییه‌وه‌، نیگه‌رانی خۆی له‌ وتاره‌كه‌ی دوێنێی لاهور شێخ جه‌نگی گه‌یاندووه‌ته‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و رایگه‌یاندووه‌، ده‌یانه‌وێت بزانن لاهور شێخ جه‌نگی چ پۆستێكی هه‌یه‌ به‌ناوی یه‌كێتیه‌وه‌ لێدوان و وتار ده‌دات.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، پارتی داواشیكردووه‌ یه‌كێتی رێگه‌ بگرێت له‌ لێدوان و قسه‌كردنى لاهور شێخ جه‌نگی، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وان له‌هه‌ر سه‌رئه‌نجامێكی نه‌خوازراو به‌رپرسیار نین.

لاهور شێخ جه‌نگى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتییه‌و یه‌كێكه‌ له‌ ده‌ستڕۆیشتووه‌كانى حزبه‌كه‌ى، له‌یادى دامه‌زراندنى حزبه‌كه‌یدا له‌ كه‌ركوك گوتارى توندى دژى پارتی داو گوتى، ئیتر ته‌خوین به‌رامبه‌ر یه‌كێتى قبوڵ ناكه‌ن.