02:26 - 02/06/2019
كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ماڵی تاڵه‌بانی نیگه‌رانه
كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى یه‌كێتى، له‌ماڵی تاڵه‌بانی نیگه‌رانه و پێى وایه پابه‌ندى واژۆكانى نه‌بوون، كه به ئاگادارى ئه‌وان له‌گه‌ڵ پارتى رێككه‌وتنى كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه دراوه به په‌یسه‌رپرێس، كۆسره‌ت ره‌سوڵ نیگه‌رانی له‌ماڵی تاڵه‌بانی گه‌یاندووه‌ته ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و رایگه‌یاندووه، هیچ رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ پارتی به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی ماڵی تاڵه‌بانی نه‌كردووه، بۆیه ده‌بوایه ماڵی تاڵه‌بانی رێزیان له واژۆى ئه‌و بگرتایه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، پێداگری هه‌موو سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له سه‌ر به‌ستنی كۆنگره له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی، په‌یوه‌ندی به‌ناكۆكی ماڵی تاڵه‌بانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه هه‌یه، به‌وپێیه‌ی هه‌ردووكیان له‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ی یه‌كتر نیگه‌رانن و ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی كۆنگره‌وه، كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
پارتى و یه‌كێتى هه‌ردوولایان یه‌كتر به پێشێلكردنى رێككه‌وتنى نێوانیان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، دوو رێككه‌وتنى واژۆكراو له‌نێوانیان هه‌یه بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ و نێچیرڤان بارزانى واژۆیان كرد.