کوردستان

02:18 - 01/06/2019

پارتى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ كه‌ركوك یه‌ك مه‌رجى هه‌یه‌‌

پەیسەر

پارتی یه‌ك مه‌رجی هێشتووه‌ته‌وه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و ده‌ستبه‌ردارى مه‌رجه‌كانى دیكه‌ى تایبه‌ت به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شاره‌كه‌ بووه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ستی كه‌وتووه‌، پارتی مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی، كردووه‌ته‌ تاكه‌ مه‌رج بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر چه‌ند مه‌رجێك هه‌بوو له‌وانه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی كورد دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ده‌ستی داون.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، دوای جه‌ژن پارتی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م لایه‌نی عێراقی، و له‌كاتی وه‌ڵامی ئه‌رێنی به‌غداد ئه‌وه‌ باره‌گاكانی ده‌كاته‌وه‌.

پارتى پێداگرى ده‌كات له‌ ئاسییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك پێش گه‌ڕانه‌وه‌ى و دانانى پارێزگار، هاوكات تا ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌كێتى له‌سه‌ر دانانى پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك رێكنه‌كه‌وتوون.