کوردستان

01:36 - 01/06/2019

په‌یسه‌ر زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و هێزه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ گه‌نمى جوتیارانی کوردی سوتاند‌

پەیسەر

ئه‌و هێزه‌ی گه‌نمی جوتیارانی كوردی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ركوك سوتاند، له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌وه‌ هێندرابوون، هێزێكى شیعى بوون و له‌ ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراقه‌وه‌ هاتبوونه‌ ناوچه‌كه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، ئه‌و هێزه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا گه‌نمی جوتیارانی كه‌ركوكی سوتاند، له‌باشور و ناوه‌راستی عێراق، به‌ ئۆتۆمبێل و جل و به‌رگی سه‌ربازییه‌وه‌ هێندرابوونه‌ پارێزگاكه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، ئه‌وهێزه‌ی هێندرابوو نه‌یاری سوپای ئه‌مریكابوون، چونكه‌ پێشتر ئه‌مریكییه‌كان رێگریان له‌سوتاندنی گه‌نمی جوتیارانی كورد كرد، به‌ڵام ئه‌و هێزانه‌ گوێیان به‌هۆشداریه‌كانی ئه‌مریكا نه‌دا.

له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌دان دۆنم زه‌وی داچێندراو به‌گه‌نم و جۆی جوتیارانی كورد له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ركوك سوتێندرا، و تائێستاش حكومه‌تی عێراق هیچ رێكارێكی بۆ رێگری له‌و كاره‌ نه‌گرتۆته‌به‌ر.

فۆتۆ؛ کەرکوک ناو