کوردستان

01:02 - 01/06/2019

شاسوار عه‌بدولواحيد به‌رێككه‌وتنێك ئازادكراوە‌

پەیسەر

سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، به‌پێی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ماڵی تاڵه‌بانی ئازادكراوه‌و پێده‌چێت، به‌ قۆناغى داهاتووش دۆسیه‌كه‌ى لەسەر سوك بكرێت.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، شاسوار عه‌بدولواحد به‌پێی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ماڵی تاڵه‌بانی ئازادكراوه‌ و رێككه‌وتنه‌كه‌ش به‌وجۆره‌یه‌ كه‌ زمانی وتاردانی به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ده‌گۆڕێت، و رووی ره‌خنه‌كانی به‌رامبه‌ر پارتی و گۆڕان ده‌بێت و هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و په‌یجانه‌ش له‌كاربخات، كه‌ تێیدا هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر به‌رپرسانی یه‌كێتی.

به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆى جێبه‌جێبكرێت، له‌ قۆناغى داهاتووش دۆسیه‌كه‌ى بۆ ئاسان ده‌كرێت و به‌ جۆرێك نابێت كه‌ له‌سه‌ر سه‌رۆكى نه‌وه‌ى نوێ بكه‌وێت.

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ٣٠ی ئایار دوای ١٣ رۆژ له‌ ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی ئازادكرا، دواى ئازادكردى قسه‌یه‌كى ئه‌وتۆى نه‌كرد بۆ رۆژنامه‌وانان و روونكردنه‌وه‌كه‌شى له‌سه‌ر ئازادکردنی بڵاویكرده‌وه‌، هیچ په‌یامێكى توندى تێدا نه‌بوو زیاتر سوپاس بوو بۆ لایەنگرانی، راگه‌یاندنه‌كانیشى كۆتییان به‌ ره‌خنه‌كان هێنا سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنى.