12:44 - 01/06/2019
هۆكارى به‌شدارى نه‌كردنى نێچیرڤان بارزانى له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى
رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌هۆی نیگه‌رانی نێچیرڤان بارزانیه‌وه بۆ ئه‌مڕۆ دواكه‌وت، به‌ڵام ئه‌مڕۆش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نه‌كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، بڕیاربوو رۆژی پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانی نێچیرڤان بارزانی له حزبه‌كه‌ى، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه دواخرا، به‌ڵام نێچیرڤان بارزانی به‌شداری نه‌كرد.
پێشتر په‌یسه‌رپرێس بڵاویكرده‌وه نێچیرڤان بارزانی پێی باش بووه، ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم دوابخرێت بۆ دوای رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی، به‌ڵام ئاڕاسته‌ى مه‌سرور بارزانی له‌ناو پارتى ره‌تیان كردووه‌ته‌وه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دوابخرێت.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى داوای كردبوو، كاتی راسپاردنی كاندیدی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بخرێته دوای رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی، به‌ڵام ئه‌م داوایه‌شى په‌سه‌ندنه‌كراو په‌رله‌مان رۆژى سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى دیاریكرد.