04:46 - 30/05/2019
سوپاى توركیا ٣٠كیلۆمهتر به‌ره‌و سیده‌كان پێشڕه‌وى كردووه
سوپاى توركیا ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى له‌ناو خاكى توركیا چڕكردووهتهوهو له سێ رۆژى رابردوو سێ كیلۆمه‌ترى دیكه پێشڕه‌وى كردووه‌تە ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان، به‌و پێیه‌ش له ساڵى ٢٠١٨ ەوە تا ئێستا سوپاى توركیا ٣٠ كیلۆمه‌تر هاتووه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه.
توركیا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ئه‌مجاره‌ى له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان، هێزى زیاتر و فرۆكه‌ى جه‌نگى زیاتر به‌كارده‌هێنێت و بهچڕوپڕى ده‌ستى بو جوڵه كردووه، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنى چه‌ند رۆژى رابردوو ٣٠ فرۆكه‌ى جه‌نگى و هێلیكۆپته‌رى كوبراى به‌كارهێناوه.
شایه‌تحاڵێك له‌گوندى دهرهۆڵهوه له سنورى ناحیه‌ى سیده‌كان، له‌ناوچه‌ى برادۆسته‌وه به په‌یسه‌رى گوت"له ڕۆژى ٢٧ى پێنجه‌وه سوپاى توركیا له رێگه‌ى ئاسمانى و زه‌مینى بۆردومانێكى چڕى ناوچه‌كه‌یان كردوه، و دواتریش له ڕێگه‌ى هێڵى كۆپته‌ره‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر له سه‌ربازیی توركى دابه‌زیونه‌ته سه‌ر چیاى شه‌كیو".
ئه‌و شایه‌تحاڵه باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌ربازه توركه‌كان به ئاسانى هه‌ستیان پێده‌كرێت، له‌و ناوچانه‌ن كه هاوڵاتیانى گونده‌كانى ئه‌و سنوره بۆ كۆكردنه‌وه‌ى گژوگیا و له‌وه‌ڕاندنى مه‌ڕوماڵاته‌كانیان ڕووى تێده‌كه‌ن، سه‌ربازه‌كان به‌ره‌و كێله‌شین پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن، به‌وته‌ى ئه‌و له ئێستادا مهترسیهكى زۆریان بۆ خه‌ڵكى ناوچه‌كه و ئه‌و ڕه‌وه‌ندانه دروست كردووه، كه ڕوو له كوێستانه‌كانى ئه‌و سنوره ده‌كه‌ن.
ئیحسان چه‌له‌بى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سیده‌كان بۆ په‌یسه‌ر گوتى"سوپاى توركیا جموجوڵه‌كانیان له‌ناوچه‌كه زیادكردوه، له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو زیاتر له جاران بۆردومانى چڕى چیاكانى لێلكان، سیران و خواكوركیان كردووه، له ڕێگه‌ى دوو فڕۆكه‌ى سه‌ربازییه‌وه، توركیا ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانى له سنوره‌كه زیاتركردووه و چه‌ندین به‌رزایی تریان كۆنتڕۆڵكردوه".
به‌گوته‌ى چه‌له‌بى، سوپاى توركیا پێشڕه‌وى كردووه بۆ هه‌ریه‌كه له به‌رزاییه‌كانى گۆرهسێو، شه‌كیو، سیران و خه‌لیفان، له كاتێكدا پێشتر ته‌نها به‌رزاییه‌كانى چیادێلیان به‌ده‌سته‌وه بوو له سنورى برادۆست، ژماره‌ى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو هاتوونه‌ته سنوره‌كه ٧٠ سه‌رباز ده‌بن و ته‌نها ٥٠٠م له گوندى سیران و خه‌لیفانه‌وه دوورن و كه‌متر له هەشت کیلۆمەتر له سه‌نته‌ری ناحیه‌ى سیده‌كانه‌وه دوورن.
له ئێستادا سوپاى توركیا به قوڵایی ٣٠ كم و پانى ٥٢ كم، له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستانن، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سیده‌كان ده‌ڵێت، هاوڵاتیانى ٢٠ گوندى ناحیه‌كه‌یان له ترس و دڵهراوكێیهكى زۆردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
كرمانج عیزه‌ت قایمقامى قه‌زاى سۆران به په‌یسه‌ر گوتی"هه‌موو جۆره جموجۆڵێكى سه‌ربازى توركیا له سنوره‌كه چڕتر بووەته‌وه، سوپاى توركیا هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ ئێمە نییه".
بەگوێرەى زانیارییە تایبەتیەكانى (پەیسەر پرێس) سوپاى توركیا لە گوندى (چەمانێ)ش دەستى بە جوڵە كردووە، گەرووى (ئارێ) كە دەكەوێتە سەر خاڵى سفر لە سنوورى نێوان باكوور و باشوورى كوردستان لەژێر دەستى سوپاى توركیا دایە. تا ساتى ئامادەكردنى ئەم راپۆرته، سوپاى توركیا بەردەوامە لەسەر پێشڕەویكردنى بەرەو بەرزاییەكانى (سەرێ روواران) كە درێژدەبێتەوە بەرەو دۆڵى (ژوولیان) لە نزیك سیدەكان و گوندى (بێركمێ).
سوپاى توركیا لە بارەى ئەم ئۆپەراسیۆنەدا لە لێدوانێكیدا دەڵێت" (شەوى ٢٧ /٢٨ ئایار) لە زەمین و ئاسمانەوە سوپەكەمان دەستى بە ئۆپەراسیۆنێكى چەكدارى كردووە لە ناوچەى خواكورك. ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنەدا، تێكدان و تەقاندنەوەى كۆگا و حەشارگاكانى پەكەكەیە" سوپاى توركیا لەم لێدوانەیدا باس لە وادەى كۆتایى هاتنى ئۆپەراسیۆنەكە ناكات، ئەمەش دەرگا بۆ خوێندنەوەى جیاواز لە بارەى ئامانجى ئۆپەراسیۆنى سوپاى توركیادا خۆش دەكات.
تۆفان ژێهات، وته‌بێژى هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل( هه‌په‌گه) بۆ په‌یسه‌ر ڕه‌تیكرده‌وه، هیچ جۆره شه‌ڕ و پێكدادانێكى سه‌ربازیی له‌ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا له‌نێوان گهریلاكانى ئه‌وان و سوپاى توریكادا ڕوویدا بێت و هیچ جۆره پێشڕه‌وییه‌كى زه‌مینى سوپاش له ئارادابێت.
ژێهات گوتى"له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا وه‌ك هه‌میشه بۆردومانى ناوچه‌كانى خواكورك و زاپ و مه‌تین كراوه"،ئه‌و پێى وابوو ده‌وڵه‌تى توركیا شه‌ڕى ده‌روونیان به‌رامبه‌ر ده‌كات، له رأِگهیاندنهكانیانهوه قه‌باره‌ى جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانیان گه‌وره نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام نایشارێته‌وه كه سوپاى توركیا مه‌به‌ستیه‌تى ئۆپه‌راسیۆنى زه‌مینى زیاتر ئه‌نجام بدات، به‌وته‌ى ئه‌و ئامانجیش له‌وه داگیركرنى باشوورى كوردستانه.