کوردستان

02:40 - 30/05/2019

یه‌كێتی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك پلانی بی جێبه‌جێده‌كات‌

پەیسەر

یه‌كێتی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پاش نائومێدبوونی لە پارتی، پلانی دووەم جێبەجێدەکات و په‌نا بۆ پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان ده‌بات.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌دوایه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بڕیاریداوه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك چیتر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی نه‌كات، پلانی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ده‌بێت كه‌ به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمان له‌به‌رامبه‌ر پێدانی پۆستی زیاتر پارێزگاری كه‌ركوك وه‌ربگرێته‌وه‌.

پلانی دووه‌می یه‌كێتی هه‌وڵدان ده‌بێت، بۆ له‌كارخستنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و دیاریكردنی پارێزگارێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌، بۆ ئه‌مه‌ش فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق راسپێردراون.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا ئه‌و پرسه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسكردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی توركمان رازی بكات له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆستی پارێزگار رێككه‌وتن بكه‌ن.