01:58 - 06/12/2018
یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری داد پەنا بۆ سیستانی و ئەمریكا دەبات
یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری دادی عێراق، پەنا بۆ مەرجەعی باڵای شیعەكان و باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەبات، و ئەوانیش بێ ئومێدی دەكەن..
بەپێی زانیارییەكانی پەیسەرپرێس، وەفدەكەی یەكێتی كە رۆژی 2ی ئەم مانگە بەسەرۆكایەتی ئاسۆ مامەندو ئەندامیەتی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ عەلی و هەرێم كەمال ئاغا و لاهور شێخ جەنگی و جوان ئیحسان فواد، بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی وەزیری داد سەردانی بەغدایان كرد.
وەفدەكەی یەكێتی لە سەردانەكەیاندا چوهته شاری نهجهف و لهوێ لەگەڵ نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان و دوگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبونەوە.
وەفدەكەی یەكێتی كە ئامانجی مسۆگەركردنی وەزارەتی داد بوو داوایانكردووە فشار بخنە سەر عادل عەبدولمەهدی بۆ ئەوەی پۆستی وەزیری داد بداتە یەكێتی.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس ئاماژەی بەوەشكرد، نوێنەری سیستانی رایگەیاندووە ئەوان دەستوەردان لەكاروباری حكومەت ناكەن و بۆ ئەو داوایەش ناتوانن هیچ بۆ یەكێتی بكەن.
لە كۆبوونەوەشیان لەگەڵ ، باڵیۆزی ئەمریكادا یەكێتی نەیتوانیوە هیچ گرەنتییەك مسۆگەر بكات، بەپێی زانیارییەكان دوگلاس سیلیمان بە وەفدەكەی یەكێتی راگەیاندووە، ئەو پرسە پرسی كاروباری ناوخۆی عێراقە و واشنتنۆن ناتوانێت فشار لەسەر هیچ لایەنێك دروست بكات.