08:58 - 29/05/2019
زانیاریی له‌باره‌ی ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر رووداوه‌كانی دوێنێ
باڵێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دژی هەنگاوەكەی دوێنێی فراكسیۆنەكەیان و پێی وایە خزمەت بەحزبەكەیان ناكات، بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگیش بڕیاری كۆتاییان له‌سه‌ر ده‌نگنه‌دان به نێچیرڤان بارزان داوه.
بەپێی ئەو زانیاریاتنەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە باڵی كۆسرەت رەسوڵ پشتیوانی بایكۆتی دانیشتنەكەی پەرلەمانی لەلایەن فراكسیۆنی یەكێتیەوە نەكردووە و پێی وابووە ئەو هەنگاوە لەبەرژه‌وەندی حزبەكەیان نیە.
دوێنێ په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به ده‌نگدانی 68 په‌رله‌مانتار نێچیرڤان بارزانیان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژارد، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوونی فراكسیۆنی یه‌كێتی له دانیشتنه‌كه‌دا و ده‌نگنه‌دان به كاندیده‌كه‌ی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم گرژی خستوه‌ته نێوان ئه‌و دوو حیزبه.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، باڵی ماڵی تاڵەبانی بەتایبەتیش بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بڕیاری كۆتاییان دەربارەی دەنگنەدان بەنێچیرڤان بارزانی داوە و ئەوەش ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیگەران كردووە.