کوردستان

08:41 - 29/05/2019

پەیسەرپرێس ئامانجی سەردانەكەی سەرۆك كۆمار بۆ توركیا ئاشكرا دەكات‌

پەیسەر

بەرهەم ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، داوا دەكات توركیا پەیوەندیەكانی لەگەڵ یەكێتی بەهێز بكات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، ئەجێندای سەردانەكەی بەرهەم ساڵح بۆ توركیا زیاتر پرسی شەخسی و حزبی بووە و یەكێك لەتەوەرەكانیش پرسی رازی بوونی توركیا بەهەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنە 50 ساڵیەكەی هەرێم و توركیا لەسەر هەناردەی نەوت بووە.

سەبارەت بەبەهێزكردنی پەیوەندیەكانی توركیا و یەكێتیش سەرچاوەكە دەڵێت، بەرهەم ساڵح داوایكردووە توركیا پەیوەندیەكانی لەگەڵ یەكێتی بەهێز بكات و كونسوڵخانە لەسلێمانی بكاتەوە و رێگەش بەگەرانەوەی نوێنەری یەكێتی بۆ ئەنكەرە بدات لەبەرامبەردا توركیا مەرجی هەبووە كە دەبێت یەكێتی بچێتە بەرەی دژایەتی پەكەكەوە.

پرسی گەمارۆكانی سەر ئێران و  ئاڵۆزیەكانی تاران و واشنتۆن یەكێكی تر لەتەوەركانی گفتوگۆكانی سەرۆك كۆماری عێراق بووە.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، یەكێتی دەیەوێت لەرێگەی سەرۆك كۆمارەوە لەتوركیاوە قەرەبووی ئەوە بۆ كۆمپانیاكانی بكاتەوە كوە بەهۆی سزاكانی سەر ئێران زەرەرمەند دەبن.
28ی ئایار بەرهەم ساڵح بەیاوەری هاوسەرەكەی سەردانی توركیای كردوو لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان هاوتا توركیەكەی لەكۆشكی وەحده‌دین  لەشاری ئیستەنبوڵ كۆبۆوە.