08:21 - 29/05/2019
دوایین هەڵوێستی پارتی لەبارەی یەكێتییەوە
پارتی هیچ هەنگاوێكی نوێ بۆ رازیكردنی یەكێتی نانێت و پێكهێنانی حكومەتیش دواناخات، سهرچاوهیهكیش له پارتی دیموكراتی كوردستان دهڵێ، ئەگەر كورد لەگەڵ حكومەتی ناوەندی لەسەر ئاسایكردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە گەیشتنە رێككەوتن و پۆستی پارێزگاریان وەرگرتەوە ئەو كاتە پارتی رازیە بەوەی كاندیدێكی یەكێتی پۆستی پارێزگار وەربگرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەستی كەوتووە، بڕیاری مەكتەبی سیاسی پارتی ئەوەیە كە هیچ هەنگاوێكی نوێ نانێت بۆ بەشداری یەكێتی لەحكومەت، بەڵام دەرگای گفتوگۆ و دانوستانیش بەڕووی یەكێتیدا داناخات.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، پارتی پێی وایە یەكێتی هەڵەی كردووە كە دەنگی بەسەرۆكی هەرێم نەداوە و دەبێت خۆشیان هەنگاوی راستكردنەوەی ئەو هەڵەیە بنێن، بەو كارەشیان دەرفەتی بۆ گفتوگۆ نەهێشتۆتەوە.
سەبارەت بەپێكهێنانی كابینەی حكومەت سەرچاوەكە دەڵێت، هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ دواناخەن.
سەبارەت بەوەی یەكێتی دەڵێت پارتی لەرێككەوتنەكەی دەربارەی كەركوك پاشگەزبۆتەوە، سەرچاوەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، رێككەوتنەكەیان بەوشێوەیە بووە كە دوای پێكهێنانی كابینەی حكومەت وەفدێكی حكومەت كە نوێنەرانی یەكێتی و پارتی تێیدا بەشداربن بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی ناوچە جێناكۆكەكان و وەرگرتنەوەی ئەو پۆستانەی كورد دوای 16ی ئۆكتۆبەر لەدەستی داون لەناویشیاندا پارێزگار.
گوتیشی: ئەگەر كورد لەگەڵ حكومەتی ناوەندی لەسەر ئاسایكردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە گەیشتنە رێككەوتن و پۆستی پارێزگاریان وەرگرتەوە ئەو كاتە پارتی رازیە بەوەی كاندیدێكی یەكێتی پۆستی پارێزگار وەربگرێت بۆیە ئەوان لەرێككەوتنەكەی نێوانیان پاشگەزنەبوونەوە.