01:13 - 29/05/2019
تەنیا مەرجی یەكێتی بۆ بەشداریكردنی لە حكومەت
یەكێتی نیشتمانی كوردستان تەنیا بە یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگای كەركوك بەشداری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكابینەی نوێ دەكات.
بەپێی زانیارییەكانی پەیسەرپرێس، ئەو هەڵوێستەی یەكێتی نیشتمانی لەمیانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوار شەممەی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی جەختی لێكراوەتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان لەكۆبوونەوەكە جەخت لەوەش كراوەتەوە، كە دەبێت خۆیان كاندیدی پۆستی پارێزگاری كەركوك خۆیان یەكلابكەنەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی سێ شەممە بەهۆی یەكلانەبوونەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك ، یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمانی نەكرد، كە تایبەت بوو بەهەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم، ئەوەش پارتی دیموكراتی نیگەران كرد.
پارتیو یەكێتی پێشتر لەسەر دانانی پۆستی پارێزگاری كەركوك رێككەوتوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەسەر ناوی كاندیدەكان ناكۆكی هەیە، ئێستا كێشەیان بۆ دروست بووە.