کوردستان

04:53 - 28/05/2019

مه‌كته‌بى سیاسى پارتى كۆده‌بێته‌وه‌و هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نێت‌

پەیسەر

بڕیاره‌ مه‌كته‌بى سیاسى پارتى، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى یه‌كێتى بۆ بایكۆتى دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان، تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم، كۆببێته‌وه‌و هه‌ڵوێسى خۆى رابگه‌یه‌نێت.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، بڕیاره‌ سبه‌ینێ مه‌كته‌بى سیاسى پارتى كۆبوونه‌وه‌ى خۆى بكات، و دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ راگه‌یاندنه‌كان روونكردنه‌وه‌ بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ى یه‌كێتى، و چاره‌نوسى رێككه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان، پارتى له‌و هه‌ڵوێسته‌ى یه‌كێتى نیگه‌رانه‌، و پێى وایه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوانیانى پێشێلكردووه‌، بۆیه‌ بیر له‌ هه‌نگاوى دواتر ده‌كاته‌وه‌.

یه‌كێتى و پارتى دوو رێككه‌وتنیان له‌ دوو مه‌راسیمى جیاوازدا واژۆكردبوو، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا كێشه‌كانى نێوانیان چاره‌ نه‌كران، و یه‌كێتى بایكۆتى دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد، تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم.