کوردستان

04:38 - 28/05/2019

قوباد تاڵه‌بانى په‌یوه‌ندى به‌ پارتییه‌وه‌ ده‌كات‌

پەیسەر

قوباد تاڵه‌بانى په‌یوه‌ندى به‌ پارتییه‌وە ده‌كات، و نیگه‌رانى خۆى له‌ بڕیارى حزبه‌كه‌ى، بۆ بایكۆتكردنى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، په‌یوه‌ندى به‌ به‌رپرسێكى باڵاى پارتییه‌وه‌ كردووه‌و، پێى راگه‌یاندووه‌ نیگه‌رانه‌ له‌ به‌شدارینه‌كردنى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، و ئه‌وه‌ بڕیارى ئه‌و نییه‌ و ناڕازى بووه‌ له‌و بڕیاره‌.

قوباد تاڵه‌بانى، نیگه‌رانى خۆشى له‌ حزبه‌كه‌ى باس كردووه‌، كه‌ بڕیارێكى له‌جۆره‌یان داوه‌، جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ناڕازى بووه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌و له‌گه‌ڵى نه‌بووه‌.

قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ ده‌نگدانى په‌رله‌مان به‌ نێچیرڤان بارزانى، هه‌رزوو پیرۆزبایى له‌ نێچیرڤان بارزانى كرد به‌ بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى به‌ سه‌رۆكى هه‌رێم و نوسیبووى"پیرۆزبایی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان. مایەی شانازیم بوو کە پێنج ساڵی قورسمان پێکەوە تێپەڕاند، دڵنیام کە لێهاتوویی و روئیای ئەو، سەرکەوتنی لە ئەرکە قورسەکەی کە بەشێکی بریتی دەبێت لە رێکخستنەوەی نێو ماڵی کورد، مسۆگەر دەکەن".