کوردستان

02:34 - 28/05/2019

شه‌وی رابردوو چی له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا روویدا؟‌

پەیسەر

شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی پارتی و یه‌كێتی، به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندییان له‌نێواندابووە، به‌ڵام یه‌كێتی له‌ كۆتاییدا بڕیارى بایكۆتى دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستانى دا.

سه‌رچاوه‌كه‌ى ئاگادار بۆ په‌یسه‌رپرێس گوتى"په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كان له‌نێوان قوباد تاڵه‌بانی، عماد ئه‌حمه‌د، كۆسره‌ت ره‌سوڵ، مه‌لابه‌ختیار له‌یه‌كێتی و هۆشیارزێباری، رۆژنوری شاوه‌یس و نێچیرڤان بارزانی له‌پارتی بووه‌".

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌رپرێس، دوای پێداگری یه‌كێتی له‌سه‌ر به‌شداری نه‌كردن له‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، پارتی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كات و په‌یوه‌ندیه‌كانیشی رێكده‌خاته‌وه‌.

یه‌كێتى ئه‌مڕۆ بڕیاریدا به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان نه‌كات کە تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم.