کوردستان

01:50 - 28/05/2019

یه‌كێتی به‌نیازه‌ بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی رابگه‌یه‌نێت‌

پەیسەر

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، بڕیاره‌ سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، بڕیاری كۆتایی ده‌رباره‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم بدات و بڕیاره‌كه‌ش به‌و جۆره‌یه‌ كه‌ یه‌كێتی به‌شداری هیچ جومگه‌یه‌كی حوكمرانی ناكات.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، یه‌كێتى به‌ نیازه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجام بدات و ورده‌كارى دانوستانه‌كانى له‌گه‌ڵ پارتى بخاته‌ڕوو، تا ئێستا بڕیارى یه‌كێتى به‌وجۆره‌یه‌ كه‌ ناچێته‌ ناو هیچ كام له‌سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان.

سه‌رچاوه‌كه‌ى په‌یسه‌ر ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌ و  بژارده‌كان له‌به‌رده‌میان كراوه‌یه‌، بڕیاریشه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ بكه‌ن و تێیدا په‌یامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بخه‌نه‌ڕوو.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، بڕیاره‌ سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بكرێت، و دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌، زانیارى ده‌رباره‌ى كێشه‌كان بۆ راى گشتى بخه‌نه‌ڕوو.

یه‌كێتى ئه‌مڕۆ بڕیاریدا، بایكۆتى دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان بكات، كه‌ تێیدا سه‌رۆكى نوێى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژێردرا.