کوردستان

02:58 - 27/05/2019

زانیارییەكان لەبارەی هەوڵی هەڵهاتنی نەجمەدین كەریم لە لوبنان‌

پەیسەر

دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە لە وڵاتی لوبنان،نەجمەدین كەریم  دەستبەرسەكراو پاسپۆرتەكەی لێ وەرگیراوە، بەڵام هەوڵیدا لە رێگەی قاچاغ ئەو وڵاتە جێبهێڵێت بەڵام شكستی هێناوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك لە لوبنان لەلایەن  پۆلیسی ئینتەرپولەوە دەستبەسەرە و پاسپۆرت و هەموو بەڵگەنامەكانیان لێوەرگرتووە و ناتوانێت بەیاسایی لوبنان جێبهێڵێت، و سەرباری ئەوەش هەوڵیداوە لەرێگەیەكی قاچاخ هەڵبێت، بەڵام هەوڵەكەی شكستی هێناوە.

بەپێێ‌ زانیارییەكان بۆ ئازادكردنیشی مەسعود بارزانی، هەریەك لە فازڵ میرانی و هۆشیار زێباری راسپاردووە، بۆ ئەوەی هەرچی لەدەستیان دێت بۆ ئازادكردنی نەجمەدین كەریم بیكەن، بەڵام تائێستا هەوڵەكانیان شكستیان هێناوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە پارتی لەوە نزیك ببۆوە كە سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری ئازادكردنی نەجمەدین كەریم دەربكات، بەڵام دوای ئاشكرابوونی ئەو هەنگاوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی پاشەكشەی لەوە كردووە  ئەوەش لەژێر فشاری ژمارەیەك پەرلەمانتار و لایەنی شیعەی عێراقی.

رۆژی 21ی ئەم مانگە لەكاتی گەیشتنی بۆ لوبنان نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك لەفرۆكەخانەی بەیروت دەستگیركرا.