کوردستان

12:58 - 27/05/2019

پەیسەرپرێس مەترسیەك لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرا دەكات‌

پەیسەر

ترسی ئەوە هەیە بەغداد موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رابگرێت، پەیسەرپرێس هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، ژمارەیەك پەرلەمانتار دەستیان بەهەوڵێك كردووە بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەرانی كوردستان رابگرن تا ئەو كاتەی دڵنیا دەبنەوە لەوەی كە ئەو پارەیەی بەغداد رەوانەی دەكات دەدرێتە فەرمانبەران و بۆ دانەوەی قەرز بەكارناهێندرێت.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، ئەگەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رابگیردرێت ئەوە ئەو كاتەی كە هەرێم ڕوونكردنەوەی دایە بەغداد كە بۆ هیچ بوارێكی تر پارەكە خەرج نەكراوە، هەرێم شایستەداراییەكانی وەردەگرێتەوە.

رۆژی دووشەممە رێباز حەملان وەزیری دارایی وئابوری هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پارەی موچەی فەرمانبەرانیان نەداوەتەوە بەقەرز.

بەپێی زانیاریەكان كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە لەژێر فشاری بەغداد دابووە و بڕیاریشە هەر ئەمرۆ لەرێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لەبەغداد وەزارەتی دارایی بە كڵێشەیەك چۆنیەتی خەرجكردنی ئەو پارەیە بۆ حكومەتی بەغداد رەوانە بكات كە وەك موچە وەری گرتووە.