کوردستان

06:49 - 26/05/2019

لەسەر كاندیدەكان فراكسیۆنی پارتی پێداگری لە داوایەكی دەكات‌

پەیسەر

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەكات كە نابێت كاندیدەكان بەشداری دانیشتنەكەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بكەن و تەنها سی ڤییەكانیان بخرێتە بەردەم پەرلەمانتاران، ئەوە پێداگرییەش نیگەرانی لای فراكسیۆنەكانی دیكە دروست دەكات.

رۆژی سێ شەممە پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگدان بە كاندیدی سەرۆكی هەرێم كۆدەبێتەوە، كاندیدەكان بەشداری ناكەن و فراكسیۆنەكان نیگەرانن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە فراكسیۆنی پارتی پێداگری لەسەر ئەوە دەكات كە هیچ كام لەكاندیدەكانی سەرۆكایەتی هەرێم نەیەنە پەرلەمان و تەنها سیڤیەكانیان بهێندرێنە هۆڵی پەرلەمان، لەبەرامبەردا فراكسیۆنەكانی تر داوا دەكەن كاندیدانی سەرۆكایەتی هەرێم لەناو هۆڵی پەرلەمان ئامادەبن و دوای وەرگرتنی متمانە كاتێك بۆ رێورەسمی دەستبەكاربوون دیاری بكرێت.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت فراكسیۆنەكان لەسەر ئەوە رێككەوتوون كە 9/6 رۆژی مەراسیمی دەستبەكاربوونی سەرۆكی هەرێم بێت، و پارتیش پێی وایە لەبەر ئەوەی رۆژی پێدانی متمانە جیاوازە لەرۆژی مەراسمی وەرگرتنی سەرۆكایەتی بۆیە پێویست ناكات نێچیرڤان بارزانی سێ شەممە بێتە پەرلەمانی كوردستان.

پێنج كەس سیڤیان پڕكردۆتەوە بۆ ئەوەی متمانەی پەرلەمان وەك سەرۆكی هەرێم بۆ چوارساڵ بەدەستبهێنن بەڵام نێچیرڤان بارزانی بەهێزترین كاندیدە.