کوردستان

10:38 - 26/05/2019

هه‌ڵوێستى گۆڕان بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتى‌

پەیسەر

19ی ئه‌م مانگه‌، یه‌كێتی جارێكی تر داوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گۆڕان كردووه‌ و گۆڕانیش ره‌تی كردووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، رۆژی 19ی ئایار كه‌ هاوكات بووه‌ له‌گه‌ڵ ساڵیادی كۆچی دوای نه‌وشیروان مسته‌فا، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان داوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران كردووه‌، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆران داواكارییه‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌گرنگ نه‌زانیوه‌ و پێى وابووه‌، بڕیاری كۆتاییش ده‌بێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی بدرێت، بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی.

رۆژی 17ی ئایاری ساڵی 2016 بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رێككه‌وتنێكی دووقۆڵیان واژۆكرد، به‌ڵام دواتر گۆڕان، یه‌كێتی به‌ پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ خه‌تاباركرد و به‌هۆیه‌وه‌ به‌فه‌رمی رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی وایه‌ له‌ساڵانی 2012 تا 2016 هه‌وڵی كاری به‌ره‌یی و دووقۆڵی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا، به‌ڵام سودی نه‌بوو بۆیه‌ پێویست به‌هیچ رێككه‌وتنێكی نوێ ناكات.