06:49 - 25/05/2019
په‌یسه‌ر زانیاری نوێ له‌باره‌ی موچه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه
بڕیارە ئەم هەفتەیە بەغداد موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات، بەڵام وەزارەتی دارایی هیچ موچەیەك دابەش ناكات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە بڕیارە لەم هەفتەیەدا بەغداد موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات، بەوەش پێش جەژن پارەكەی بەغداد دەگات.
ناردنی بڕی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له كاتێكدایه ئێستا له‌ناو هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش ده‌نگی ناڕه‌زایی عه‌ره‌ب و كورد به‌رزبوه‌ته‌وه دژی ئه‌وه‌ی كه "حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی" داوه‌ته‌وه به قه‌رزی كۆمپانیاكان و هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌گرن كه له كۆی چوار موچه كه به‌غدا ره‌وانه‌ی كردووه حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها دوو موچه‌ی دابه‌شكردووه.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی و ئابوری بەپەیسەرپرێس راگەیاند هیچ بریارێك نیە بۆ ئەوەی پێش جەژن موچەی مانگی ئازاری فەرمانبەری هەرێم دابەش بكرێت.