05:31 - 05/12/2018
دوو گۆڕانكاری كۆنگره‌ی داهاتووی یه‌كێتی
له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌وا هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه خۆی هه‌ڵنابژێرێته‌وه، به‌ڵام شاناز ئیبراهیم كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ببێته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستی كەوتووە، ماڵی تاڵەبانی لەسەر ئەوە رێككەوتوون كە لەكۆنگرەی داهاتووی یەكێتیدا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد خۆی بۆ هیچ پۆستێك كاندید نەكاتەوە و لە بەرامبەردا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بكرێتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی.
سەبارەت بە هۆكاری ئەو هەنگاوە سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس ئاماژەی بەوەكرد، باری تەندروستی هێرۆئیبراهیم ئەحمەد رێگرە لەوەی بەردەوام بێت لە ئەندامیەتی مەكتەبی سیاسی.
بریارە لە ساڵی داهاتوودا یەكێتی نیشتیمانی كۆنگرەی چوارەمی حزبەكەی بكات، بەپێی پەیرەوی ناوخۆی ئەو حزبە دەبێت سێ ساڵ جارێك كۆنگرەی ئاسایی رێكبخات، دواهەمین كۆنگرەی یەكێتی ساڵی 2010 بەرێوەچووە، بەهۆی رێكنەكەوتنی بەرپرسانی ئەو حیزبە و قوڵبوونەوەی ململانێكان و كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی، نەتوانراوە كۆنگرەی یەكێتی ببەسترێت.