کوردستان

04:08 - 22/05/2019

عێراق جێگره‌وه‌ی هورمزى دیاریكردووه‌‌

پەیسەر

عێراق پرۆژه‌ی جێگره‌وه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌، بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی له‌كاتی داخستنی گه‌رووی هۆرمز، له‌ ئه‌گه‌رى شه‌ڕى نێوان ئێران و ئه‌مریكا.

به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یسه‌رپرێس، عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ رێككه‌وتووه‌ كه‌ له‌كاتی داخستنی گه‌رووی هورمز، نه‌وت له‌رێگه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌وه‌ هه‌نارده‌ بكات، له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌شدا توركیا هه‌یه‌.

حكومه‌تی به‌غداد به‌ئاگاداری واشنتن له‌چه‌ند مانگی رابردوودا، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ده‌ستپێكردووه‌ بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی توركیاوه‌، بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان و له‌رێگه‌ی ئوردنیشه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌، ئه‌وه‌ش له‌ترسی داخستنی گه‌رووی هۆرمز له‌لایه‌ن ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی.

ئێران چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌وتى ئێران به‌ گه‌رووى هورمزدا نه‌ڕوات، ئه‌وا نه‌وتى وڵاتانى دیكه‌شى پێدا ناڕوات و گه‌رووه‌كه‌ داده‌خات.