04:03 - 22/05/2019
پلانی دووه‌می به‌غدا بۆ ئاڵۆزییه‌كانى تاران و واشنتن
په‌یسه‌رپرێس پلانی دووه‌می به‌غداد ده‌رباره‌ی ناكۆكییه‌كانی تاران و واشنتۆن ئاشكرا ده‌كات، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌غدا به‌مه‌به‌ستی نێوه‌ندگیری شاند ره‌وانه‌ی تاران و واشنتن ده‌كات.
رۆژی سێ شه‌ممه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا عێراق دوو شاندى جیاواز ره‌وانه‌ی تاران و واشنتن ده‌كات.
به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یسه‌رپرێس، عێراق ده‌یه‌وێت هه‌ردوولا رازی بكات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رمێزی گفتوگۆ، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی خواستی ئێرانه و رۆژی سێ شه‌ممه‌ش حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، ئێستا هه‌لومه‌رجی به‌رگری و خه‌باته نه‌ك دانوستان، ئه‌وه‌ش وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی به‌غدا.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، پلانی دووه‌می به‌غداد ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر مێزی دانوستان و گفتوگۆكانیان ده‌ست پێنه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه ده‌بێت خاكی عێراق پارێزراو بێت له‌هه‌ر رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی و قه‌یرانی دارایی.
رۆژى ١٦ی ئه‌م مانگه، په‌یسه‌ر پرێس له هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه، كه حكومه‌تى عێراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌مریكا و ئێران، بۆ ئه‌وه‌ى نێونده‌گیرى بكات له‌نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان، دوێنێ٢١ی٥ عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ میدیاكان ئاشكرایكرد كه شاندێك ره‌وانه‌ى هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن، بۆ كۆتاییهێنان گرژییه‌كان.