کوردستان

03:27 - 22/05/2019

یه‌كێتی ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك ده‌خاته‌ به‌رده‌م گۆڕان‌

پەیسەر

یه‌كێتی داوا ده‌كات رێككه‌وتنی ده‌باشان زیندووبكرێته‌وه‌، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش تائێستا هیچ وه‌ڵامێكی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا یه‌كێتی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی راده‌ستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه‌، بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ده‌باشان، به‌ڵام تائێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ڵامی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت پێش پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ زیندووبكرێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ریش نه‌كرا، ئه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێدابێت.

رۆژی 17ی ئایاری 2016 یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رێككه‌وتنێكی دووقۆڵیان واژۆكرد، كه‌ دواتر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌فه‌رمی رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد و یه‌كێتی به‌هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی تۆمه‌تباركرد.