کوردستان

03:15 - 22/05/2019

مه‌سعود بارزانی به‌دانانه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی رازی بوو‌

پەیسەر

سه‌رۆكی پارتی دیموكراتى كوردستان له‌سه‌ر داوای توركیا، رازی بوو به‌ دانانه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی وه‌ك وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان له‌ كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له‌سه‌رداوای توركیا، رازی بووه‌ به‌دانانه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی وه‌ك وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان، له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، ئێستا ته‌نها ئاسته‌نگێك كه‌ له‌به‌رده‌م ئاشتی هه‌ورامیدایه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌غداد نایه‌وێت له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه‌ چونكه‌ به‌هۆكاری قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم و به‌غدادی ده‌زانێت.

هه‌روه‌ها له‌ناوخۆشدا بزوتنه‌وه‌ی گۆران و به‌شێكى یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش نایانه‌وێت بمێنێته‌وه‌، بۆیه‌ پێده‌چێت له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پارتی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غداد بكات بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیره‌.

مه‌سرور بارزانى كاندیدى پارتى بۆ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به‌ مانه‌وه‌ى ئاشتى هه‌ورامى له‌ پۆستى وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كان رازى نییه‌و نێچیرڤان بارزانى پشتیوانى ئه‌و وه‌زیره‌ ده‌كات و ماوه‌یه‌كى زۆره‌ هه‌وڵى مانه‌وه‌ى ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ش داواى له‌ توركیا كردبوو بۆ هێشتنه‌وه‌ى هه‌ورامى بێنه‌ سه‌ر خه‌ت.