05:57 - 21/05/2019
"مه‌ترسى راسته‌قینه" له‌سه‌ر مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه
كۆبوونه‌وه‌یه‌كى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، جارێكى دیكه پرسى بودجه‌و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستانى شڵه‌قانده‌وه، په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كانى لیژنه‌كه، به ئاماده‌بوونى هه‌ردوو، وه‌زیرى دارایى و بازرگانى و به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى سۆمۆ ره‌خنه‌یان گرت له‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى بۆ ره‌وانه ده‌كرێت و نه‌وت راده‌ست ناكات.
فواد حسێن وه‌زیرى دارایى حكومه‌تى عێراق، ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایى به‌وجۆره وه‌ڵامى ره‌خنه‌ى په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كانى داوه‌ته‌وه، كه ئه‌وه‌ى ئه‌و كردوویه‌تى جێبه‌جێكردنى یاساكه‌یه‌و به‌پێى یاساى بودجه، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى ره‌وانه‌كردووه، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان به‌و وەڵامه قایل نه‌بوون، بڕیاره سبه‌ینێ لیژنه‌ى دارایى راپۆرتێك بنوسن و له په‌رله‌مان بخرێته ده‌نگدانه‌وه، په‌رله‌مانتاره كورده‌كانى لیژنه‌كه دوودڵن له راپۆرته‌كه، ده‌یانه‌وێت رێگه‌بگرن له‌وه‌ى هه‌ر به‌ندێكى دژ به كوردى تێدابنوسرێت.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بۆ په‌یسه‌رپرێس گوتى، وه‌ڵامه‌كانى وه‌زیرى دارایى بۆ په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان رازیكه‌رنه‌بوو، سبه‌ینێ لیژنه‌ى دارایى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى چڕوپڕده‌كات و بڕیاره راپۆرتێك ئاماده بكات، ده‌مانه‌وێت رێگه‌بگرین له‌وه‌ى دژى كورد و پشكى هه‌رێمى كوردستان شتى تێدا بنوسن، چونكه راپۆرته‌كه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
میرزا گوتیشى، عه‌ره‌به‌كان بیانوویان ئه‌وه‌یه كه عێراق خۆى دۆخى زۆر باش نییه، به‌ڵام مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، له‌كاتێكدا هیچ نه‌وتێك راده‌ستى كۆمپانیاى سۆمۆ نه‌كراوه" حه‌قه حكومه‌تى هه‌رێمیش نێت پاكییه‌ك پیشان بدات، ناكرێت ئه‌وه‌نده بێخه‌م بن هه‌ر له‌وێ دابنیشن له‌كاتێكدا لێره ئه‌و هه‌موو نیگه‌رانییه هه‌یه".
له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لیژنه‌ى دارایى، په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان وه‌ك فشار باسیان له پرسى لێپرسینه‌وه كردووه له وه‌زیرى دارایى و باسى بانگهێشتكردنیان كردووه بۆ لێپرسینه‌وه‌ى ناو هۆڵى په‌رله‌مان. جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ په‌یسه‌ر گوتى"دوو ئیحیتیمال هه‌یه، ئێستا ئه‌گه‌رى هه‌یه ببێته بڕیار و ئه‌و بڕگه‌یه هه‌موار بكرێته‌وه، ئه‌وكاته مه‌ترسى حه‌قیقى دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌رى دووه‌م ئه‌وه‌یه بابه‌تى ئیستجواب سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، هه‌ردوو وه‌زیرى دارایى و سه‌رۆك وه‌زیرانیش موعه‌ره‌زن بۆ لێپرسینه‌وه".
كورد له كۆى 22 ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى پێنج ئه‌ندامى هه‌یه، سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ش به دۆستى كورد وه‌سف ده‌كرێت، له ئه‌گه‌رى هه‌ر بڕیارێك له‌لیژنه‌كه‌وه دژ به مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، كورد پێناچێت به ده‌نگدان بتوانێت رێگه‌ى لێبگرێت، به‌ڵام له رێگه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و دۆستایه‌تى سه‌فاره‌وه ره‌نگه بتوانن ئاسته‌نگ بۆ هه‌ر بڕیارێك دروست بكه‌ن.
جه‌مال كۆچه‌ر ده‌ڵێت، له‌سه‌ر رێككه‌وتنى نه‌وتى په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان پرسیارى زۆریان له وه‌زیر كردووه، وه‌ڵامه‌كه به‌وجۆره بووه كه كێشه‌ى نه‌وت گرفتێكى گه‌وره‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدایه و ته‌نها په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئه‌وه‌وه نییه، فواد حسێن له كۆتاییدا داوایكردووه به نوسراو پرسیاره‌كانى ئاڕاسته بكرێت و به نوسراو وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
جه‌مال كۆچه‌ر باس له بژارده‌یه‌كى دیكه ده‌كات كه په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌ویش لێبڕینى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانه به‌قه‌د پابه‌ندنه‌بوونى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به جۆرێك مانگانه به به‌هاى ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له بوددجه‌ى هه‌رێمى كوردستان ببڕدرێت به نرخى نه‌وتى رۆژانه،"په‌رله‌مانتاره‌كانى مالیكى و عه‌بادى ده‌یانه‌وێت ته‌فسیرى هه‌ڵه بكه‌ن بۆ ئه‌مه، ئه‌و راپۆرته‌ى سبه‌ینێ ئاماده ده‌كرێت پێم وایه توند بێت، چونكه ئه‌وانه‌ى دژى ره‌وانه‌كردنى مووچه‌ن زۆرن و ده‌ڵێن، حكومه‌ت بێ به‌رامبه‌ر پاره ده‌دات".
تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق، له‌سه‌ر یاساى بودجه‌ى ساڵى ٢٠١٩ دانوستانیان نه‌كردووه‌و، هه‌رێمى كوردستان پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بووه، ئه‌گه‌رچى بڕگه‌ى (ج)ى مادده‌ى ١٠ی یاساى بودجه رێگه‌ى به ره‌وانه‌كردنى مووچه داوه بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام به‌شێك له په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان دژى ره‌وانه‌كردنى مووچه‌ن بێ راده‌ستكردنى نه‌وت.