02:47 - 21/05/2019
نێچیرڤان بارزانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌خاته به‌رده‌م به‌غداد
نێچیرڤان بارزانی، دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد ده‌خاته‌ڕوو.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، نێچیرڤان بارزانی دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و تێیدا ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد ده‌خاته‌ڕوو.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، نێچیرڤان بارزانی به‌ڵێنی به‌حكومه‌تی به‌غداد داوه، كه خۆی چاودێری گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد ده‌كات و ئاماده‌شن هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان یاساى بودجه‌ى عێراقى جێبه‌جێنه‌كردووه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى حكومه‌تى عێراقى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، گفتوگۆ‌و دانوستانى فه‌رمیش بۆ جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت نه‌كراوه.