کوردستان

01:23 - 20/05/2019

زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و موشه‌كانه‌ى نزیك باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌‌

پەیسەر

ئه‌و موشه‌كانه‌ی شه‌وی رابردوو، ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غداد و به‌دیاریكراوی نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كران، دروستكراوی ئێران بوون.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، ئه‌و دوو موشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو ئاراسته‌ی نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كراون دروستكراوی ئێرانی بوون، ئه‌مڕۆش هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌هاوكاری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، ئه‌مریكییه‌كان رایانگه‌یاندووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ بێده‌نگ نابن، به‌ڵام چاوه‌ڕێی كۆتایی هاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.

شه‌وى رابردوو دوو مووشه‌ك له‌ نزیك باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا كه‌وته‌ خواره‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ چه‌ند رۆژێك پێشتر باڵیۆزخانه‌كه‌ زۆرینه‌ى كارمه‌نده‌كانى بۆ وڵاتانى دراوسێ گواستووه‌ته‌وه‌.