کوردستان

01:51 - 19/05/2019

پارتی له‌هه‌وڵێك بۆ ده‌ركردنى په‌كه‌كه‌ پاشه‌كشه‌ ده‌كات‌

پەیسەر

پارتی له‌هه‌وڵێك بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌ له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوونابێت.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، له‌ماوه‌ی رابردوودا فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌وڵیداوه‌، له‌رێگه‌ی یاسایه‌كه‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی تری عێراق بدات، بۆئه‌مه‌ش گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فراكسیۆن كردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاندووه‌، بۆ ده‌ركردنی سوپای توركیا پێویسته‌ سه‌ره‌تا یاسایه‌ك بۆ ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ربكرێت و دواتر داواله‌سوپای توركیا بكرێت هێزه‌كانی بكێشێته‌وه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌، جگه‌ له‌ توركمانه‌كان هیچ فراكسیۆنێك پشتیوانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی نه‌كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پارتی پاشه‌كشه‌ی لێكردووه‌.

پارتى پێشتر چه‌ند جارێك په‌كه‌كه‌ى به‌هۆكارى ئاڵۆزییه‌كانى سنورى باشورى كوردستان، و هێرشه‌كانى سوپاى توركیا تۆمه‌تبار كردووه‌و داواى دووركه‌وتنه‌وه‌ى هێزه‌كانى په‌كه‌كه‌ى كردووه‌.