کوردستان

01:32 - 19/05/2019

مه‌كته‌بى سیاسى یەکێتی كۆده‌بێته‌وه‌‌

پەیسەر

چه‌ند ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، داوایانكردووه‌ ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سیاسى كۆببێته‌وه‌و داواشیان كردووه‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بێت. 

ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، داوایان له‌ جێگرانى سكرتێرى گشتى كردووه‌، به‌ زوویى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌ له‌سه‌ر دۆخى كه‌ركوك و خانه‌قین و ئه‌و پێشێلكارییانه‌ بكرێت كه‌ به‌رامبه‌ر كورد ده‌كرێن.تا ئێستا كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌ڵامى داواكه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه‌.

داواشكراوه‌ به‌رهه‌م ساڵح ئاماده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر پێویست بكات یه‌كێتى له‌سه‌ر دۆخى ئه‌و ناوچانه‌ شاندێك ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات، و هه‌ڵوێستى یه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ روونبكرێته‌وه‌. 

ته‌وه‌رى دووه‌م كه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت قسه‌ى له‌سه‌ر بكرێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى، تاووتوێكردنى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیده‌كانى حزبه‌كه‌یه‌ بۆ پۆسته‌كان، به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى داواى كۆبوونه‌وه‌كیان كردووه‌ گوتویانه‌ بۆئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامى هه‌بێت با ئه‌و ته‌وه‌ره‌ دوابخرێت، به‌وپێیه‌ى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى رابردووى مه‌كته‌به‌ى سیاسى ئه‌م بابه‌ته‌ گرژى لێكه‌وته‌وه‌.

یه‌كێتى تا ئێستا هیچ كام له‌ كاندیده‌كانى خۆى بۆ پۆسته‌كان یه‌كلانه‌كردووه‌ته‌وه‌، پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت تا ئه‌وكاته‌ى كه‌ یه‌كێتى كه‌سێك دیاریده‌كات بۆ ئه‌و پۆسته‌ كه‌ پشكى یه‌كێتییه‌.