10:55 - 05/12/2018
مەلا بەختیار سێ داواكاری كۆسرەت رەسوڵ رەتدەكاتەوە
مەلابەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی، سێ داواكاری كۆسرەت رەسوڵ بۆ گەڕانەوە بۆ ناو یهكێتی رەتدەكاتەوە، یهكێتیش بۆ رایكردنی كاروبارهكانی مهكتهبی سیاسی رهفعهت عهبدوڵا دیاریدهكات تا كارهكانی بهرپرسی دهستهی كارگێری ئهنجام بدات.
دوای ئەوەی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی بریاریدا بەشداری هیچ كۆبونەوەیەكی حزبەكەی نەكات، بەپێی زانیارییەكانی پەیسەرپرێس لەماوەی رابردوودا كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی سێ جار هەوڵیدا بۆ ئەوەی مەلا بەختیار رازی بكات بگەڕێتەوە، بەڵام لە هەر سێ هەوڵەكەیدا شكستی هێناوە.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت: دوو جار كۆسرەت رەسوڵ بەتەلەفۆن پەیوەندی بە مەلابەختیارەوە كردووە و جارێكیشیان سەردانی كردووە بۆ ماڵەوە، بەڵام مەلابەختیار رایگەیاندووە یەكێتی لەسەر دیسپلین نەماوە و بریاریش لە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیەوە دەرناچێت بۆیە ناگەڕیتەوە.
نیگەرانیەكانی مەلابەختیار دوای ئەوە دێت كە هەوڵیدا پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق وەربگرێت، بەڵام یەكێتی بەرهەم ساڵحی كاندید كرد.
بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس دوای بێئومێدبوونی یەكێتی لەگەرانەوەی مەلا بەختیار بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا ئەو حزبە رەفعەت عبدوڵا بەرپرسی مەكتەبی رێكخستن بكاتە ئەندامی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی بۆ ئەوەی كاروبارەكانی مەكتەبی سیاسی و بهرپرسی دهستهی كارگێری بەرێوەبەرێت، ئەوەش لەغیابی مەلابەختیاردا.