کوردستان

02:11 - 18/05/2019

یەكێتی بەنیازە لە رێككەوتنەكەی لەگەڵ پارتی بكشێتەوە‌

پەیسەر

بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی كوردستان بەفەرمی ناوی كاندیدانی سەرۆكایەتی هەرێم ئاشكرا بكات و یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش دەیەوێت لەرێككەوتنەكە بكشێتەوە.

بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی كوردستان بەفەرمی ناوی تەواوی كاندیدانی سەرۆكایەتی هەرێم ئاشكرا بكات و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووش سەرۆكی هەرێم لەپەرلەمان دەنگی بۆ دەدرێت و سوێندی یاسای دەخوات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، یەكێتی لەرێككەوتنەكەی لەگەڵ پارتی پاشگەزبۆتەوە و دەیەوێت ئاستەنگی بۆ دروست بكات، بەڵام پارتی سورە لەسەر ئەوەی كە سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم دواناخات.

سەبارەت بە بەشداری نەكردنی فراكسیۆنی یەكێتی، لەدانیشتی متمانەدان بەسەرۆكی هەرێم سەرچاوەكە دەڵێت، ئەگەر بەشداری بكات ئەوە نێچیرڤان بارزانی بە 90 دەنگ و ئەگەریش بەشداری نەكات ئەوە بە 69 دەنگ دەبێتە سەرۆكی هەرێم.

سەبارەت بەسەرهەڵدانەوەی ناكۆكی نێوان یەكێتی و پارتی سەرچاوەكە دەڵێت، بەشێك لەسەركردەكانی یەكێتی بەدواخستنی پرسی كەركوك رازی نین و دەیانەوێت ئاستەنگ بۆ ئەو رێككەوتنە دروست بكرێت، بۆئەوەی لەنزیكترین دەرفەتدا پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرن.