02:02 - 15/05/2019
كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی به‌بن به‌ست گه‌یشت
كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی به‌بن به‌ست گه‌یشت، كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ كاتێكی نادیار دواخرا، په‌یسه‌رپرێس هۆكاری كێشه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
به‌پێی زانیاریه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌نگدان له‌سه‌ر پۆسته‌كان كراوه به‌ڵام هیچ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌نگی به‌كاندیدی ئه‌ندامێكی تری مه‌كته‌بی سیاسی نه‌داوه و گرژی تێكه‌وتووه له‌سه‌ر پۆسته‌كان و به‌هۆیه‌وه عيماد ئه‌حمه‌د رایگه‌یاندووه ئاماده‌یه له‌كێبركێ بكشێته‌وه به‌ومه‌رجه‌ی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی بپارێزرێت، و هیچ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیش دژی كاندیدبوونی قوباد تاڵه‌بانی نه‌بووه به‌وه‌ش ئه‌و پۆسته بۆ ئه‌و یه‌كلایی بۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، به‌زوويی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆتایی پێهێندراوه، بڕیاربووه ئه‌مڕۆ جارێكی تر ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه.ئه‌رسه‌لان بایز له هه‌ولێر و حاكم قادر له سلێمانى كاندیدى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمن.
ئه‌گه‌رچی له‌به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێداگری له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌رێككه‌وتنى سیاسی و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا بۆچوونی زاڵ ئه‌وه‌بوو یه‌كێتی له‌و رێككه‌وتنه بكشێته‌وه یان هه‌ڵیپه‌سێرێت، ئه‌ویش به‌هۆی پرسی دروستكردنی ئاسته‌نگ له‌لایه‌ن پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و چه‌ند پرسێكی تر.