12:20 - 14/05/2019
رونكردنهوهیهك له نوسینگهی رۆژنامهوانی مهحمود سهنگاوییهوه
نوسینگهی رۆژنامهوانی مهحمود سهنگاوی ئهندامی مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان لهسهر ههواڵێكی سایتی پهیسهر به ناونیشانی (ئەندامێكی تری مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەیامێك ئاراستەی باڵەكانی حزبەكەی دەكات) رونكردنهوهیهكی بڵاوكردوهتهوه كه ئهمه دهقهكهیهتی...
کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان
دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ناوەندە میدیاییەکان
هاونیشتیمانیانی ئازیز، وەک نوسینگەی ڕۆژنامەوانی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی لە ڕوانگەی هەستکردن بەو بارودۆخە ناهەموار و نالەبارە سیاسیەی کە پێشتر لە سەر و بەندی تاوتوێکردنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت هەبووە لە ڕوانگەی هەستکردن بە لێپرسراویەتیەوە چاوپۆشیمان لە چەندین هەواڵی بێ بنەما و چاواشەکار کردووە کە بۆ زڕاندن و بۆ مەبەستێکی سیاسی دیاریکراو دەربارەی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی بڵاو کراوەتەوە، بەڵام تەشهیر و هەواڵە بێ بنەماکانیان و هەوڵەکانیان بۆ تێکدانی نێو ماڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان چیدی جێگای قبوڵ نییە.
لە وێبسایتی پەیسەر پرێسدا و لە ژێر ناونیشانی " مەحمود سەنگاوی هۆشداری دەدات" بڵاوکراوەتەوە وتراوە "مەحمود سەنگاوی هۆشداری داوەتە باڵەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە بەئاگابن لە دیاریکردنی ئەو کەسانەی کە دەچنە حکومەتی هەرێمی کوردستان و هۆشداربن لە ناردنی کوڕ و کەسانی بنەماڵەکانیان". وەک نوسینگەی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی ڕایدەگەیەنین کە ئەم لێدوانە بە هیچ جۆرێک پەیوەندی بە هەڤاڵ مەحمود سەنگاویەوە نییە و دەستەواژەی باڵەکانی یەکێتی بە هیچ جۆرێک وتەی یەکێتیە ڕەسەنەکان نییە و وتەی نەیارەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە.
بە پێویستی دەزانین کە ڕایبگەیەنین هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی بە تەواوی پشتیوانی بڕیارەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات و دڵنیایە کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان کەسانی بە ئەزموون و چالاک و بەتوانا دەنێرێت نەک کەسانێکی لاواز لە بڕیار و و ناپاک لە لایەنی دارایدا، هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی بڕوای وایە کە دەبێت کاندیدان بۆ پۆستەکانی حکومەتی هەرێم پاش ئەوەی بە سەرجەم فلتەرەکاندا تێپەڕدەبن دەبێت بە دەنگدان لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیدا هەڵببژێردرێن و هەر کەسێکیش بۆ هەر پۆستێک خۆی کاندید بکات ئازادە و هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی پشتیوان و پاڵپشتی هەر کاندێکی چالاک و بەتوانا و بەئەزموونە بۆ هەر پۆستێک، بە پێویستیشی دەزانین ڕایبگەینی کە کوڕی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی (کاروان مەحمود سەنگاوی) کاندیدە بۆ پۆستی وەزیری پلاندان لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا و هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی وەک هەر کادرێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پشتیوان و پاڵپشتی دەبێت تاکو ئەو شوێنەی کە پەیڕەوی ڕێبازە پیرۆزەکەی یەکێتی و هەڤاڵ مام جەلال بکات و ڕێگەش بە غەدر لێکردنی نادات وەک هەر کادرێکی تری چالاکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی