06:18 - 13/05/2019
بڕیار لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەدرێـت
بڕیار وایە سبەینێ سێشەممە قوباد تاڵەبانی و هەردوو وەزیری ئاوەدانکردنەوەو شارەوانی لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەكری پارێزگاری سلێمانی كۆبونەوەیەك بۆ بڕیاردان لە دەستپێكردنی كار لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی بدەن.
بەپێی زانیارییەكانی بەردەستی پەیسەرپرێس، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و رێباز حەملان وەزیری دارایی، بڕی پارەی پێویستیان بۆ دەستپێكردنی شەقامی 100 مەتری ئامادە كردووە، سبەینێ لە كۆبوونەوەكی شاندی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی تاوتوێی كاتی دەستپێكردنی پڕۆژەكە دەكەن.
هەر بەپێی زانیارییەكان بڕیار وایە دەرباز کۆسرەت وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی، سبەینێ لە شاندەکە بەشداربن، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا زانیارییەكان و كاتی دەستپێكردنی پڕۆژەكە بۆ میدیاكان ئاشكرا بكەن.
ساڵی 2013 بودجه بۆ جێبه‌جێكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری ته‌رخانكراوه و به‌ردی بناغه‌ی دانراوه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه وه‌ستا.
ساڵی رابردووش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری شاری سلێمانی بكرێته‌وه و بڕی 90 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كرد، به‌ڵام پڕۆژه‌كه هه‌ر به نیوه ناچڵی ماوه‌ته‌وه.