03:24 - 04/12/2018
سلێمانی له به‌غدا و تاران و ئه‌ستانبوڵ به‌دوای مێژوویه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت
پارێزگاری سلێمانی و چه‌ند ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنوسه مێژووییه‌كان كار بۆ گێڕانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كانی سلێمانی و پێش قۆناغی دامەزراندنی شاره‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له به‌غدا، تاران، ئه‌ستانبوڵ، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكان.
یادی ئەمساڵی سلێمانی جیا له چالاكییه دووباره‌كانی خۆی قسه‌یه‌كی جیاوازی تێدا بیسترا كاتێك هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی گوتی، ئه‌وان به دوای گێڕانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه مێژوویه‌كانی شارهكهوهن و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستیان به كار كردووه.
به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئیسته‌نبوڵ مێژووی شه‌ش سه‌ده پێشتری سلێمانی ئێستا و ویلایه‌تی شاره‌زووری ئه‌وكات بوون، ئه‌وانه‌ی ئێرانیش مێژووه‌كانیان كۆنترن، به‌غداش خاڵی نییه له كاغه‌زه‌كانی مێژووی ناوچه‌كه بۆیه له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراقه‌وه كار بۆ گێڕانه‌وه‌یان ده‌كرێت.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بۆ په‌یسه‌رپرێس باسیله‌وه‌كرد، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه مێژووی نزیك و دووری ناوچه‌كه‌ن ئه‌وان ده‌یانه‌وێت زیندویان بكه‌نه‌وه بۆیه ئێستا كار بۆ گێڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن، به‌گوته‌ی خۆی بۆ گێڕانه‌وه‌یان لهپمهرێكی ئه‌وتۆیان له‌به‌رده‌م نییه‌و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌ستیان به ئیشه‌كه كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، داوایان له وه‌زیری رۆشنبیری كردووه كه هاوكاریان بێت بۆ گێرانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه نامانه، كۆ مێژووی بیناسازی، جلوبه‌رگ، نوسین و خواردن هه‌موو لایه‌نه‌كانی مێژووی شاره‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت زیندوو بیهێڵنه‌وه.
به‌بڕوای پارێزگاری سلێمانی گێڕانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان زۆر گرنگه و خزمه‌تی زۆر به توێژه‌ران و ئه‌وانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له مێژووی سلێمانی و قۆناغی پێش سلێمانی.
له ئێستادا پارێزگاری سلێمانی بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی خانه‌ی ده‌ستنوسه‌كانی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كار له به‌ڵگه‌نامه مێژوویه‌كاندا بكات و هاوكات بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و خانه‌یه هه‌وڵی تایبه‌ت بدات بۆ پاراستن و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌رشیفی سلێمانی.
سلێمانی ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نێكی زۆری نییه، به‌ڵام مێژوویه‌كی پڕ رووداوی هه‌یه و له رووی بوونی به‌ڵگه‌نامه كۆنهكانیشهوه ئه‌و شاره ده‌وڵه‌مه‌ند نییه، به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ژین، كه رێكخراوه‌كه‌ی كار بۆ كۆكردنه‌وه‌و پاراستنی به‌ڵگه‌نامه مێژوویه‌كان ده‌كات سلێمانی له‌و رووه‌وه هه‌ژاره.
ره‌فیق ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ژین بۆ په‌یسه‌رپرێس گوتی، كاری گێڕانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان كارێكی پیرۆزه‌و ئه‌وان چه‌ندین جار داوایان له حكومه‌ت كردووه كاربكرێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه به تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دوایی به‌هۆی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی داراییه‌وه داواكارییه‌كانیان په‌راوێزخران.
ئه‌و كه ساڵانیكی زۆره كار له‌بواری ئه‌رشیف ده‌كات ده‌ڵێت، سلێمانی شارێكی هه‌ژاره له‌رووی ئهرشیفهوهو زۆربه‌ی مێژووه‌كه‌شی له ئێران و توركیان، چونكه له زۆرترین رووداوه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه بوونیان هه‌بووه.
به بڕوای ئه‌و هه‌موو ئه‌و روووداو و نه‌هامه‌تییانه‌ی به‌سه‌ر كوردا هاتوون له مێژوودا هۆكاری ئه‌وه‌ن كه فه‌رهه‌نگی ئێمه لاواز و هه‌ژاره"به‌ڵام هێشتاش باشه كه به‌شێك له به‌ڵگه‌نامه مێژوییهكانمان ماون سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو رووداوه".
له مێژوودا ناوچه‌ی سلێمانی شوێن و جێگای ناكۆكی سیاسی و رووداوی گه‌وره‌بوون، ئه‌و مێژووهوش به‌شێكی زۆری له تۆماری وڵاتانن و له ناوخۆی هه‌رێم كارله‌سه‌ر ئه‌رشیفكردنی ئه‌وانه نه‌كراوه.
ره‌فیق ساڵح باسیله‌وه‌كرد، شاره‌كانی خوارووی عێراق ئه‌گه‌رچی بارودۆخی ئه‌منییان جێگری نه‌بووه به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان له وڵاتانی توركیا و ئێران چوون به‌ڵگه‌نامه‌كانیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه نه‌كراوه.