کوردستان

03:24 - 12/05/2019

ئەندامێكی تری مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەیامێك ئاراستەی باڵەكانی حزبەكەی دەكات‌

پەیسەر

ئەندامێكی تری مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەیامێك ئاراستەی باڵەكانی حزبەكەی دەكات و پەیسەرپرێس ناوەرۆكەكەی ئاشكرا دەكات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەیامێكی ئاراستەی باڵەكانی حزبەكەی و بەدیاریكراویش باڵی ماڵی تاڵەبانی و باڵی كۆسرەت رەسوڵ كردووە كە لەدانانی كاندیدەكاندا تەنها لایەنگرانی ئەو دوو باڵە بەشداریان پێنەكرێت و بەیەكسانی دەرفەت لەبەردەم هەموو ئەندامانی حزب هەبێت كاندید بكرێن.
سەنگاوی هەروەها هۆشداریشی داوە لەرێككەوتنی ژێربەژێری ماڵی تاڵەبانی و كۆسرەت رەسوڵ بۆ دابەشكردنی پۆستەكان.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، مەحمود سەنگاوی لەپەیامەكەیدا رایگەیاندووە دەبێت كاندیدانی حزبەكەی لەسەرتاسەری هەرێم بەشداری كابینەی حكومەتیان لەسەر پشكی یەكێتی پێ بكرێت، نەك تەنها ناوچەیەكی دیاریكراو، هەروەها نابێت كەسانی نزیك لە بەرپرسەكان هەموو پۆستە هەستیارەكان وەربگرن و دەبێت دەرگا بۆ خەڵكانی تریش بكرێتەوە.

هەنگاوەكەی سەنگاوی لەكاتێكدایە پێشتر میدیاكان نامەیەكی عماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیان دەربارەی كاندیدەكانی حزبەكەی بۆ كابینەی داهاتوو بڵاوكردەوە.