کوردستان

03:15 - 12/05/2019

بەرهەم ساڵح لە بەرپرسانی حیزبەكەی نیگەرانە‌

پەیسەر

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و هاوكات جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە بەشێك لە سەركردەكانی حیزبەكەی نیگەرانە و ترسی لەرێككەوتنی ژێر بەژێر هەیە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق نیگەرانە لەرێككەوتنی ژێر بەژێری باڵی ماڵی تاڵەبانی و باڵی كۆسرەت رەسوڵ لەسەر پرسی دابەشكردنی پۆستەكان و دواخستنی بەستنی كۆنگرە، بۆیە لەچەند رۆژی رابردوودا بەفەرمی داوایكردووە هۆكاری دواخستنی بەستنی كۆنگرە ڕوونبكرێتەوە.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس ئاماژە بەوەش دەكات، بەرهەم ساڵح پێشتر ترسی لەوە هەبووە كە بەرەیەك لەدژی لەناو كۆنگرە دروست بكرێت بۆیە هەوڵیدا لەماڵی تاڵەبانی نزیك بێتەوە و تەنانەت مجامەلەی بافڵ تاڵەبانی كردووە بەوەی كە ئەگەر خۆی بۆ سكرتێری گشتی كاندید بكات ئەوە پشتیوانی دەكات.

لەبارەی پرسی یەكێتی و پۆستەكانی كابینەی نوێش، لە ئێستادا بەرهەم ساڵح ساڵح دەیەوێت ژمارەیەك پۆست لەكابینەی داهاتووی حكومەت بۆ باڵەكەی مسۆگەر بكات، لەو روەشەوە بەشێك لەو كەسانەی لە خۆیەوە نزیكن وەك كاندید دیاریكردووە بۆ پۆستەكانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.