کوردستان

04:56 - 11/05/2019

كاندیدی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان بۆ سەرۆكی هەرێم‌

پەیسەر

لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ ئەوەی كاندیدیان بۆ سەرۆكی هەرێم هەبێت، په‌رله‌مانیش سبه‌ینێ بڕیارده‌دات له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆ پاڵاوتن بۆ كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێم.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، گفتوگۆی نهێنی لەنێوان كۆمەڵ و یەكگرتوو و حزبی شیوعی هەیە بۆ ئەوەی ئەو سێ لایەنە لەسەر كاندیدێك بۆ سەرۆكی هەرێم رێكبكەون.

 سەبارەت بە نەوەی نوێش سەرچاوەكە دەڵێت، نەوەی نوێ بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەكات و دەنگ بەهیچ كاندیدێك نادات.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، ئەگەر لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان لەسەر كاندیدێك نەگەنە رێككەوتن ئەوە دەنگ بە نێچیرڤان بارزانی نادەن و بەوەش بارزانی دەبێت كاندیدی پارتی و یەكێتی و گۆران و پێكهاتەكان.

بڕیارە سبەینێ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بۆكردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆكایەتی هەرێم و دیاریكردنی كاتی وەرگرتنی سیڤی كاندیدەكان كۆببێتەوە.