کوردستان

04:56 - 09/05/2019

یه‌كێتی نیشتیمانی هۆشداری ده‌داته‌ پارتی دیموكرات‌

پەیسەر

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، نایەوێت لەژێر پاساوی یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە چەكی هێزەكانی 70 رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە بكات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی ده‌ست پەیسەرپرێس كەوتووە، یەكێتی دەربارەی پرسی یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە هۆشداری داوەتە پارتی و رایگەیاندووە نابێت لەژێر پاساوی هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی 70 و 80 چەكە قورسەكان لەدەست هێزەكانی یەكێتیەوە وەربگیردرێتەوە و رادەستی هێزی پارتی بكرێت.

له‌باه‌شه‌وه‌ سەرچاوەك به‌ پەیسەرپرێسی راگه‌یاند: یەكێتی بەمیكانزمی تایبەتی خۆی بە هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی 70 و 80 رازیە، نەك بەو میكانزمەی كە پارتی و گۆران لەسەری رێككەوتوون، هەروەها یەكێتی نایەوێت لەپرسی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی 70 و 80 هیچ بەرپرسێكی سەربازی هێزەكانیان دووربخرێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس، یەكێتی رایگەیاندووە ناچێتە ژێر باری هیچ پلانێكی گوماناوی و دەیەوێت بەهەستیاری و بەبێ پەلەكردن و دیاركردنی كات هەنگاوەكانی یەكخستنی پێشمەرگە جێبەجێ بكرێن.