کوردستان

04:38 - 08/05/2019

ناكۆكی یەكێتی و پارتی لەسەر یاسای سەرۆكایەتی هەرێم؟‌

پەیسەر

دوای بڕیاردرابوو ئەمڕۆ یاسای سەرۆكایەتی هەرێم لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت كە دواجار لەلایەن زۆرینەی پەرلەمانتارانەوە پەسەند كرا، كێشە لەسەر دەسەڵاتەكانی جێگرانی سەرۆكی هەرێم لەنێوان پارتی و یەكێتی دورست بوو.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بەپەیسەرپرێس دراوە، دوێنێ‌ لەنێوان  پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەسەر پرسی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم  دروست دەبێت  و دوای ئەوەی هەردوو فراكسیۆن بەبن بەست دەگەن پارتی رێگایەك بۆ چارەسەری كێشەكە دەدۆزێتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، ناكۆكییه‌كان سه‌ره‌تا لەنێوان هەردوو فراكسیۆنی یەكێتی و پارتی لەسەر پرسی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم دروست بووه‌، بەجۆرێك پارتی داوایكردووە ژمارەی جێگرانی سەرۆكی هەرێم دیاری نەكرێت و تەنها لەیاساكەدا ئەوە باس بكرێت كە سەرۆكی هەرێم دەتوانێت جێگر بۆ خۆی دیاری بكات، بەڵام یەكێتی ئەو پێشنیارەی رەتكردۆتەوە. 

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان داوایكردووه‌ كه‌ دەبێت لەدەقەكەدا دیاری بكرێت كە سەرۆكی هەرێم دوو جێگری دەبێت، هەروەها داوایكردووە دەسەڵاتەكانی جێگری سەرۆكی هەرێم لەیاساكەدا دیاری بكرێن بەڵام فراكسیۆنی پارتی بەتەواوەتی ئەو پێشنیارەی رەتكردۆتەوە.

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌ده‌ن، كه‌ به‌و هۆیەوە هەردوو فراكسیۆن بەبن بەست گەیشتوون و بەهۆیەوە فراكسیۆنی یەكێتی هەرەشەی ئەوەی كردووە كە بایكۆتی دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی پەرلەمان دەكات و دەنگ بەهەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم نادات، دوای ئەوەش ژمارەیەك لەسەركردەكانی پارتی بەتەلەفۆن كەوتوونەتە گفتوگۆ لەگەڵ هەریەك لە بزوتنەوەی گۆران و یەكێتی نیشتمانی و هەر بەتەلەفۆنیش لەسەر شێوازێك بۆ یاساكە رێككەوتوون و دواتر سەركردایەتی یەكێتی داوایان لەفراكسیۆنەكەیان كردووە بەشداری كۆبونەوەكە بكەن و سەركردایەتی پارتیش داوای لەفراكسیۆنەكەی كردووە رازی بن بە دیاریكردنی ژمارەی جێگرانی سەرۆكی هەرێم.

ئەمرۆ چوارشەممە پەرلەمانی كوردستان بە 89 دەنگ هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی پەسەند كرد، له‌ یاساكه‌شدا دوو جێگره‌كه‌ دیاریكران و جێگیر كرا.