کوردستان

02:27 - 07/05/2019

له‌سه‌ر مادده‌ى سێى پرۆژه‌یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم لێكتێگه‌یشتن هه‌یه‌‌

پەیسەر

لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان له‌ په‌رله‌مان دروست بووه‌، كه‌ مادده‌ى سێى پرۆژه‌ هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌ داڕشتنێكى نوێ تێپه‌ڕێت و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، تا ئێستا بڕیاره‌ مادده‌ى سێ داڕشتنه‌كه‌ى به‌مجۆره‌ بێت،( سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری ده‌بێت، كه‌ ناونیشان و ده‌سه‌ڵاتیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ به‌پێی په‌یڕه‌وێك ده‌رده‌چێت دیاریده‌كرێت).

پارتى داوایكردبوو كه‌ مادده‌كه‌ به‌ جۆرێك تێپه‌ڕێت، كه‌ سه‌رۆك بۆى هه‌بێت جێگرى هه‌بێت، به‌ڵام یه‌كێتى پێداگرى كردبوو كه‌ به‌جۆرێك بێت سه‌رۆك ده‌بێت دوو جێگرى هه‌بێت.

پرۆژه‌ یاساكه‌ وه‌ك خۆی له‌كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌. و دوای ئه‌وه‌ش ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ كاندیدانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرێته‌وه‌.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ كاتژمێر 11:00 په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێته‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرۆژه‌یاساى كاراكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم په‌سه‌ند بكات.